یه‌مه‌ن.. عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح به‌لێنی دا تا ساڵی 2013 له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ساڵح له وتارێكیدا كه دوێنێ سێشه‌ممه له ریازی پایه‌ته‌ختی سعوودیه‌وه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی خۆی له كۆنگره‌یه‌كی هۆزه‌كانی یه‌مه‌ن كرد، به‌ڵێنی دا تا ته‌واوبونی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له ساڵی دوو هه‌زارو سێزده له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ركابه‌ره‌كانیشی به نه‌خۆشیی كوشنده له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌مه‌یش ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای داوای خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌یه كه چه‌ند مانگێكه هه‌وڵه‌كانیان بۆ لادانی ناوبراو چڕ كردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌مه‌ن كه دوای برینداربوونی له هێرشێكدا له سه‌ره‌تاكانی حوزه‌یرانی رابردوو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر له عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌یه، گوتی ئه‌و هه‌وڵ بۆ ده‌سه‌ڵات نادات و نه‌یگوتووه یان ده‌سه‌ڵات یان مردن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و له ساڵی دوو هه‌زار و شه‌شدا ناچار كراوه ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێته‌وه.