مانگى داهاتو فه‌له‌ستین داواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌داته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
\"رِیاز مالیكی\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، رِایگه‌یاند: 20ـى مانگى داهاتو \""مه‌حمود عه‌باس\""ـى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین، داواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى فه‌له‌ستین پێشكه‌شی \""بان كی مۆن\""ـى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین وتیشی: دواى پێشكه‌ش كردنى به بان كی مۆن، داواكه رِه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت بۆ برِیاریدان له‌سه‌ری.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى فه‌له‌ستین له‌كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدابوه ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌له‌ستین له‌سه‌ر پیشكه‌ش كردنى داوایه‌كى له‌و جۆه و رِایگه‌یاندبو كه ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستین داواى دامه‌راندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ بكات ئه‌وا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڤیتۆ دژى به‌كارده‌هێنن."