یۆنان رێگه‌ى كۆچبه‌رانى نایاسایی بۆ ئه‌وروپا ده‌گرێت
حكومه‌تى یۆنان به‌درێژایی سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیادا خه‌نده‌قێكى گه‌روه لێده‌دات ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى رێگرى كردن له به‌كارهێنانى خاكه‌كه‌ى بۆ كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا.
یۆنان خه‌نده‌قێك به درێژایی 120 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیادا دروست ده‌كات و پانى خه‌نده‌قه‌كه 30 مه‌تر و قوڵیشی 7 مه‌تره، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكى حكومه‌تى یۆنان بۆ رِێگرى كردن له كۆچى هاوڵاتیان بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا له رِێگه‌ى وڵاتى یۆنانه‌وه.
حكومه‌تى یۆنان برِی تێچوى پرِۆژه‌كه و ماوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردوه، و له‌به‌رامبه‌ردا تائێستا حكومه‌تى توركیا هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رِانه‌گیاندوه.