ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى بۆسه‌ر رِژێمی سوریا زیاد ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى بۆسه‌ر رِژێمی سوریا زیاد ده‌كات

به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران و كوشتنى ژماره‌یه‌كى زۆری هاوڵاتیان، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانى دژ به‌ حكومه‌تى سوریا چرِ كردۆته‌وه‌

\"ئه‌دمیراڵ مایك مۆڵن\"" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا رِایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى رِاگرتنى هێرشه‌كانى حكومه‌تى سوریا بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، واشنتۆن ده‌یه‌وێت فشاره‌ سیاسیء دپلۆماتیه‌كانی له‌سه‌ر رِژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د زیاد بكات.

مۆڵن، وتیشی: هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ بۆ ده‌ستوه‌ردانی رِاسته‌وخۆ له‌ كاروباری ناوخۆی سوریا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا وه‌رنادات.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به‌ توندی ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌كانی ناوخۆی سوریاى كردو داواشى كرد به‌زوترین كات بوه‌ستێنرێت."
Top