حوسنى موباره‌ك داگایی كراحوسنى موباره‌ك داگایی كرا
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، \"حوسنى موباره‌ك\""سه‌رۆكى پێشوى میسر له‌یه‌كه‌م دانیشتنى دادگایی كردنیدا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه كه ئاراسته‌ى كراون له‌سه‌ر پێدانى فه‌رمانى كوشتنى خۆپیشانده‌ران.
دانیشتنى دادگای كردنى حوسنى موباره‌ك ته‌له‌فزیۆنى میسر رِاسته‌وخۆ په‌خشى كرد، و به‌هۆى خۆاپی ته‌ندورستیه‌وه موباره‌ك به قه‌ره‌وێڵه‌ى نه‌خۆشخانه له‌ناو دادگا ئاماده بو سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه كه ئاراسته‌ى كراون.
پاشان دادوه‌ر دادگایی كردنه‌كه‌ى بۆ كاتێكى تر دوا خست.
جگه له حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر هه‌ریه‌ك له عه‌لا و جه‌مالى كورِی و چه‌ند به‌رپرسێكى پێشوى حكومه‌تى میسر ئه‌مرِۆ له‌به‌رده‌م دادگای میسر ئاماده‌بون.
شایانى باسه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌مێژوى میسردا سه‌رۆكى میسر له‌سه‌ر كوشتنى هاوڵاتیان و ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى دادگایی بكرێت.
"