توركیا داواى هاوكارى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات

توركیا داواى هاوكارى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داوا له‌ حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه‌ هاوكارى بكه‌ن له‌ جه‌نگى دژى پارتى كرێكارانى كوردستان.

له‌میانى سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ (ئه‌نجێلا مێركل)ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا، (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواى له‌ حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان هاوكارى بكه‌ن، و رِێگرى بكه‌ن له‌ چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا و رِوبه‌رِوى ببێته‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌نجێلا مێرگلى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ڵمانیا رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا دژى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌ چونكه‌ ئه‌و پارته‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه‌ به‌ پارتێكى تیرۆرستى ناسراوه‌.
هه‌روه‌ها مێرگل داواى له‌ ولاَتان كرد كه‌ رِێگرى بكه‌ن له‌ چالاكیه‌كانى په‌كه‌ له‌ ولاَته‌كه‌یان و هاوكاریان نه‌كه‌ن.
Top