موراد قه‌ره‌یلان داوا ده‌كات توركیا بكرێته‌ چه‌ند ولایه‌تێك

موراد قه‌ره‌یلان داوا ده‌كات توركیا بكرێته‌ چه‌ند ولایه‌تێك

گولاَن/ساڵح محمد
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌رۆكى كۆما جڤاكینى كوردستان داواى كرد كه‌ توركیا بكرێته‌ چه‌ند ولایه‌تێكى خاوه‌ن ده‌سه‌لاَتى ئۆتۆنۆمى تا بتوانرێت كێشه‌كانى له‌و ولاَته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئازادى به‌ نه‌ته‌وه‌ و بیرورِا جیاكان بدرێت.

(موراد قه‌ره‌یلان) سه‌رۆكى كۆما جڤاكینى كوردستان رِایگه‌یاند:
كۆبونه‌وه‌كانى نێوان (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان) و به‌رپرسانى توركیا گرنگى خۆی هه‌یه‌ و كۆبونه‌وه‌ى ستراتیژى و گرنگن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا و دانانى میكانیزمێك بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ى كورد له‌و ولاَته‌دا.

گوتیشى: ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانى نێوان ئۆجه‌لان و به‌رپرسانى توركیا هه‌ڵوێستى رِاسته‌قینه‌ى توركیا پیشان ده‌دات كه‌ ئایا توركیا له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌یه‌ یان ته‌نها مه‌رامێكى سیاسیه‌.

قه‌ره‌یلان داواشى كرد كه‌ ولاَتى توركیا بكرێت به‌چه‌ند ولایه‌تێك و هه‌ر ولایه‌تێكیش خاوه‌نى ئۆتۆنۆمی بێت.
Top