ئێران سكالاَ دژى ئه‌مه‌ریكا تۆمارده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سكالاَیهك دژى ئه‌مه‌ریكا تۆمارده‌كات به‌هۆى ههرِهشهكردن له ئێران.
به‌تۆمه‌تى ههرِهشه كردن له ئێران و ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هێرشی سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان حكومه‌تى ئێران سكالاَ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا تۆمارده‌كات.
\"ئیسحاق ئال حه‌بیب\"" نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ریه‌ك له \""بان كی مۆن\""ـى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و به‌رپرسانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى ئاگاداركردوه‌ته‌وه له ههرِهشهكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و سكالاَیهكى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا تۆماركرد.
هه‌روه‌ها ئێران نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى ئاگاداركردوه‌ته‌وه له هه‌ر هێرشێك كه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازبێ بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامى بدات به‌بیانوى لێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و رِێگرتن له به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى."