توركیا و ئیسرائیل به‌نهێنى كۆده‌بنه‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
رِاگه‌یاندنه‌كانى توركیا و ئیسرائیل بلاَویان كرده‌وه كه نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى ئه‌و ئاڵۆزی و گرژیه‌ى كه‌وتوه‌ته په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل كه به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیه‌كى توركى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كه كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین ده‌نارد له كۆتایی مانگى ئایارى رِابردو په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردولا ئاڵۆزى تێكه‌وتوه.
كه‌ناڵه رِاگه‌یاندنه‌كانى توركیا بلاَویان كرده‌وه كه \"ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ \""بنیامین بن یعازر\"" وه‌زیرى پیششه‌سازى و بازرگانى ئیسرائیل و نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له برۆكسل كۆبونه‌وه و په‌یوه‌ندى نێوانیان تاوتوێ كرا و برِیاردراوه كه له‌كاتێكى تردا كۆببنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌كات و شوێنى كۆبونه‌وه‌كه بدرێت.
شایانى باسه كۆبونه‌وه‌ى نێوان ئیسرائیل و توركیا دواى چه‌ند رِۆژێك دێت له كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوان \""رِه‌جه‌ب ته‌ین ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا و \""باراك ئۆباما\""سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
"