رِوسیا داواى رِونكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

رِوسیا داواى رِونكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا ژماره‌یه‌ك هاولاَتى روسی له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركران حكومه‌تى رِوسیا به‌فه‌رمى داواى رِونكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.

\"سێرگی لافرۆڤ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا داواى له‌ ئه‌مه‌ریكا كرد له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى ئه‌و 10 هاولاَتیه‌ رِوسیه‌ رِونكردنه‌وه‌ بدات و هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشكرا بكات.

به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى سیخورِى بۆ حكومه‌تى رِوسیا پۆلیسى ئه‌مه‌ریكا 10 هاولاَتى رِوسی ده‌ستگیركرد و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاولاَتیانه‌ سیخورِی رِوسیا بن، و هیواى خواست كه‌ به‌زوترین كات ئازادبكرێن تا نه‌بێته‌ هۆكارى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و رِوسیا كه‌به‌ره‌و ئاقارێكى باش هه‌نگاو ده‌نێت به‌تایبه‌ت دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرنى رِوسیا \""مێدڤێدڤ\"" بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و ولاَته‌.
"
Top