ئێران مه‌رجه‌كانى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان ئاشكرا ده‌كات

ئێران مه‌رجه‌كانى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان ئاشكرا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى ئێران مه‌رجه‌كانى ولاَته‌كه‌ى ئاشكراكرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژئاوا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.

\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
ئێران چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌مه‌رِ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌بێت كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پابه‌ندنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى ئێران ئه‌وكات حكومه‌تى ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ولاَته‌كه‌ى.

گوتیشى: مه‌رجه‌كانى ئێران بریتین له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌ مانگى ئابی داهاتودا و دواخستنى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژئاوا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها مه‌رجى دووه‌م بریتیه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چه‌كى ئه‌تۆمى ئیسرائیل و تاوتوێ كردنى ئه‌و بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ولاَتانى دانوستانكارانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئێران رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَتانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ پشتگیری چه‌كى ئه‌تۆمى و به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
"
Top