ئه‌سه‌د: كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وشه‌یه‌كى پێكه‌نیناویه‌

ئه‌سه‌د: كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وشه‌یه‌كى پێكه‌نیناویه‌

گولاَن-ساڵح محمد
سه‌رۆكى سوریا له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌نزوێلا، ئیسرائیلی به‌ هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ و جه‌نگ و دوبه‌ره‌كى له‌ رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست تۆمه‌تبار كرد.

\"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆكى سوریا رِایگه‌یاند:
ئیسرائیل له‌ هه‌ولى ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و تێكدانى بارى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ و به‌رده‌وام دوبه‌ره‌كى ده‌خاته‌ نێوان ولاَتانه‌وه‌، و ئیسرائیل له‌بنچینه‌دا له‌سه‌ر تیرۆر و توندوتیژى پێكهاتوه‌، وشه‌ى تیرۆر ته‌نها واتاى ئیسرائیله‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى سوریا ده‌ركردنى فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ قودس و هێنانى جوله‌كه‌ بۆ خاكى قودس به‌ سیاسیه‌تێكى رِه‌گه‌ز په‌رستى ناوده‌بات كه‌ ئیسرائیل په‌یرِه‌وى ده‌كات.

له‌به‌شێكى تر لێدوانه‌كانیدا سه‌رۆكى سوریا گوتى: وشه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وشه‌یه‌كى پێكه‌نیناویه‌ و مایه‌ى گاڵته‌جاریه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یانه‌وێت هه‌مو شێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بێت هه‌مو كارێك بچوك بكه‌نه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كۆنترِۆڵى هه‌مو شێك بكه‌ن.
"
Top