ئێران ههرِهشه له ولاَتانى ئه‌وروپا ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد
دواى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ولاَتى ئێران له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه حكومه‌تى ئێران ههرِشهى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و ولاَتانه ده‌كات كه ده‌نگیان بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران داوه.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگهیاند:
ولاَته زلهێزه‌كان ده‌یانه‌وێت ویست و سیاسیه‌تى خۆیان به‌سه‌ر ولاَتانى جیهاندا بسه‌پێنن، ئێمه پێویستمان به هاوكارى دارایی ئه‌و ولاَتانه نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئێران له گرنگى برِیارهى سه‌پاندى سزا به‌سه‌ر ئێران كه‌مكرده‌وه و به برِیارێكى بێ بایه‌خ ناوزه‌ندى كرد.
(رِامین مهمنبار ئه‌ست) وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتی: سیاسه‌تى ترساندن كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه پهیرِهو ده‌كرێت بێ هوده‌یه چونكه هیچ كێشه‌یه‌كى نێوان یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئێران چاره‌سه‌ر ناكات.
"