گیتس: ئێران سێ ساڵى تر ده‌بێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمی

گیتس: ئێران سێ ساڵى تر ده‌بێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمی
گولاَن-ساڵح محمد
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئێران قۆناغێكى زۆرى برِیوه‌ و چه‌ند ساڵێكى ماوه‌ تا ببێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمی.

رِۆبه‌رت گه‌یتش" وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
به‌پێى هه‌واڵه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئێران له‌ماوه‌ى یه‌ك تا سێ ساڵى تر ده‌بێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى و ئه‌و یۆرانیۆمه‌ى پێویسته‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌و ماوه‌دا به‌رهه‌مى ده‌هێنێت.

گوتیشى: ده‌نگ نه‌دانى توركیا له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران نابێته‌ هۆى پچرِاندنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكارى سه‌ربازى توركیا.

له‌كۆتاییدا وه‌زیرى به‌رگرى نیگه‌رانى خۆى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ده‌ربرِى و داواى وه‌ستاندنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێرانى كرد.
Top