ئه‌مه‌ریكا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى پێكده‌هێنێت

ئه‌مه‌ریكا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى پێكده‌هێنێت
سه‌رچاوه‌ رِۆژنامه‌وانیه‌كان بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ ئیسرائیل كردیه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى له‌ماوه‌ى رِابردودا كه‌ هاوكارى بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین ده‌نارد ، و له‌ئاكامدا بوه‌ هۆى كوژران و برینداربونى ده‌یان كه‌س.

"بنیامین ناتانیاهۆ" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكرایی كرد كه‌ له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ "جۆ بایدن" جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى.

هه‌روه‌ها برِیاره‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئه‌مرِۆ 12-6-2010 ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر رِوداوه‌كه‌ ده‌ست پێبكات.
Top