به‌ریتانیا ئاماده نییه سه‌ربازى زیاتر رِهوانهى ئه‌فغانستان بكات
له‌میانه‌ى كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ "حامید كارزای" سه‌رۆكى ئه‌فغانستان، "ده‌یڤید كامیرۆن" سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا هیواى خواست كه بارى ئه‌منى ئه‌فغانستان پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت و كۆتایی به‌و نائارامیه بێت له ولاَتهكهدا و ئاسایش و ئارامى بۆ ناوچه‌كه بگهرِێتهوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا رِهتى كرده‌وه كه ولاَتهكهى هێزى زیاتر رِهوانهى ئه‌فغانستان بكات، و گوتیشى:
به‌ریتانیه‌كان خوازیارن بارى ئه‌منى ئه‌فغانستان چاك ببێت و له‌و پێناوه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر قوربانیان داوه.
شایانى باسه له ماوه‌ى ساڵى 2001ـوه تا ئێستا له‌كۆى 9500 سه‌رباز نزیكه‌ى 300 سه‌ربازى به‌ریتانیا له ئه‌فغانستان كوژراون.