رِوسیا فرۆشتنى موشه‌ك به ئێران رِادهگرێت
دواى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه حكومه‌تى رِوسیا فرۆشتنى موشه‌كى به ئێران رِاگرت و چى تر موشه‌ك به ئێران نافرۆشێت.
"ئه‌لێكسانده‌ر فوین" بریكارى رِێكخراوى هاوكارى رِوسیا رِایگهیاند:
پێشتر ژماره‌یه‌كى زۆر له موشه‌كى جۆری ئێس 300ـى دژه موشه‌ك له‌لایه‌ن رِوسیاوه به ئێران فرۆرشرابوو بهلاَم كێشه‌ى ته‌كنیكیان تێدابو بۆیه ئێستا سه‌رقاڵى چاك كردنى ئه‌و كێشانه‌ین.
هه‌روه‌ها رِهتى كرده‌وه كه له‌مه‌وپاش رِوسیا موشه‌كى ئێس 300 به تاران بفرۆرشێت به‌هۆى سه‌پاندنى سزاى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌هۆى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
شایانى باسه رِوسیا كه پشتگیرى ئێران بو له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بهلاَم له‌كاتى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران ده‌نگى بۆ پرِۆژهكه دا و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه په‌سه‌ند كرا.