مه‌حمود عه‌باس: نكۆڵى له مافی جوله‌كه ناكه‌ین
سه‌رۆكى فه‌له‌ستین له ئه‌مه‌ریكا دان به مافی جوله‌كه ده‌نێت له خاكى فه‌له‌ستین و لایه‌نه فهلهستینیهكانیش ئه‌و لێدوانه به شكستى پێشوه‌خته ناوده‌به‌ن.
"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى عه‌باس" سه‌رۆكى فه‌له‌ستین له میانهوهى كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى جوله‌كه له ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند:
ئێمه نكۆڵی له مافی جوله‌كه ناكه‌ین و ده‌زانین له مێژودا جوله‌كه له خاكى فه‌له‌ستین ژیاون و مافیان هه‌یه له‌و خاكه‌دا بهلاَم ده‌بێت ئه‌وانیش دان به مافی فه‌له‌ستینیه‌كان بنێن له كه‌رتى غه‌زه و قودسى رِۆژههلاَت.
له‌لای خۆشیه‌وه بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئیدانه‌ى لێدوانه‌كانى مه‌حمود عه‌باسى كرد و به شكستێكى سیاسی پێشوه‌خته ناوى برد و به‌توندى ئه‌و لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى فه‌له‌ستینى رِهت كرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ى كرد.