"ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ به‌ ئاڵۆزبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا و ئیسرائیل"

گولاَن-ساڵح محمد
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا هیواى خواست كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل ئاسایی ببێته‌وه‌ و ئه‌و ئاڵۆزیه‌ى له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ به‌هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ى توركیا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كۆتایی پێبێت.

"رِۆبه‌رت گه‌یتس" وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
هیوادارم په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل ئاسایی ببێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و ئاڵۆزیه‌ بێت له‌ نێوانیاندا چونكه‌ هه‌ردولا خاوه‌ندى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ون له‌ رِابردودا بۆیه‌ پێویسته‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ناكۆكیه‌كانیان وه‌لا بنێن.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا باشبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا به‌ هۆكارى ئاشتى ناوچه‌كه‌ داده‌نێت و گوتی:
هیوادارم به‌م نزیكانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و ته‌ل ئه‌بیب ئاسایی ببێته‌وه‌ و ببێته‌ پاڵپشتێك بۆ ئاشتى بۆ ناوچه‌كه‌.
Top