نه‌ژاد: برِیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش فرِێ ده‌ده‌ینه‌ سه‌له‌ى زبڵه‌وه‌

نه‌ژاد: برِیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش فرِێ ده‌ده‌ینه‌ سه‌له‌ى زبڵه‌وه‌
حكومه‌تى ئێران برِیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سزاى زیاتر ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئێراندا بۆ جارى چواره‌م، له‌كاتێكدا زۆرێك له‌ ولاَتانى رِۆژئاوا پێشوازیان له‌و برِیاره‌ كرد و ده‌نگیان بۆ دا، رِوسیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و برِیاره‌ رِێگه‌نادات به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئێران.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر به‌و برِیاره‌ "مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
ئه‌و برِیاره‌ هیچ نرخێكى نییه‌ و پێویسته‌ وه‌كو ده‌سته‌سرِێكى به‌كارهاتو بخرێته‌ ناو ته‌نه‌كه‌ى زبڵه‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ حكومه‌تى ئێران ئاشكرایی كرد كه‌ سه‌پاندنى ئه‌و سزایه‌ به‌سه‌ر ئێران كارێكى هه‌ڵه‌یه‌ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ ناكات به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.
Top