ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى سزاى نوێی به‌سه‌ر ئێران په‌سه‌ند كرد

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌پاندنى سزاى نوێی به‌سه‌ر ئێران په‌سه‌ند كرد
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پێشنیارى ئه‌مه‌ریكا و به‌پشتگیرى هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا سزاى نوێی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیارى سه‌پاندنى سزاى نوێی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند هه‌رچه‌نده‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رازیل و توركیا دژى برِیاره‌كه‌ بون و لوبنانیش بێ ده‌نگ بو له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌لاَم سزاكه‌ به‌سه‌ر ئێراندا به‌ كۆى 12 ده‌نگ سه‌پێنرا و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ند كرا.

به‌پێى برِیاره‌ 1929 كه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ندى كرد ئێران بۆی نییه‌ به‌ژدارى له‌ چالاكیه‌ گرنگه‌كاندا بكات به‌تایبه‌ت له‌ پیتاندنى یۆرانیۆم و ولاَتان بۆیان هه‌یه‌ كه‌شتیه‌كانى ئێران بپشكنن.
Top