ئه‌و كاریكاتێریسته دانیماركییه‌ی سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كرد، دوای25 ساڵ ئه‌زموون وازی له پیشه‌كه‌ی هێنا
ئه‌و كاریكاتێریسته دانیماركییه‌ی له ساڵی 2005 له‌رێگه‌ی وێنه‌یه‌كی كاریكاتێرییه‌وه كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد دروودی خوای له‌سه‌ر بێت شێواندوو دواتر بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی نارِه‌زایی موسڵمانان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، برِیاریدا واز له كاری رۆژنامه‌نووسی وێنه‌یی بێنێت و خۆی له‌و كاره پیشه‌ییه خانه‌نشین بكات.
كاریكاتێریست كۆرت فیسترگارد رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا ده‌ست ده‌كات به پرِۆژه‌و كاره تایبه‌تییه‌كانی خۆی و نایه‌وێ جارێكی دیكه ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی خۆیی و هاورِێكانی له رۆژنامه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بلاَوكرده‌وه رووبه‌رِووی مه‌ترسییه‌كی زۆر بۆوه چونكه هه‌ست و سۆزی ملیۆنه‌ها موسڵمانی برینداركرد.
فیستگارد ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و له‌ماوه‌ی 25 ساڵی كاری رۆژنامه‌وانی وێنه‌یی به‌قه‌د ئه‌و ماوه‌یه هه‌ستی به بێزاربوون نه‌كردووه كه له به‌رامبه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كاردانه‌وه‌ی خراپ رووبه‌رِووی ژیانی خۆیی و هاورِێكانی له رۆژنامه‌ی ییلاندس پۆستن بۆته‌وه، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر خۆیی و هاورِێكانی لابه‌رێت.
ئه‌و كاریكاتێریسته گوتیشی كاری داهاتووم به‌ده‌ر ده‌بێت له كاریكاتێر، به‌ڵكو كارده‌كه‌م له‌سه‌ر كێشانی وێنه‌ی ئاوی.
جێی باسه فیسترگارد له كانوونی دووه‌می رابروو له لایه‌ن كه‌سێكی سۆماڵییه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر به‌لاَم به‌په‌له خۆی له گه‌رماوی ماڵه‌كه‌ی حه‌شارداو له‌و كاته‌وه‌ش له لایه‌ن پۆلیسی شارۆچكه‌ی ئارهۆس پاسه‌وانی و چاودێری ئه‌منی ده‌كرێت.