ئیسرائیل چه‌كى پێشكه‌وتو له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت
رِۆژنامهیهكى ئیسرائیلى بلاَوى كرده‌وه كه ئیسرائیل داواى له ئه‌مه‌ریكا كردوه نیوه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ى بداتىَ كه‌له جبه‌خانه یه‌ده‌گه‌كانى ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه به‌مه‌به‌ستى پرِچهك كردنى هێزه‌كانى ئیسرائیل و ئاماده‌باشی بۆ رِوبونهوهى هه‌رجۆره مه‌ترسیه‌ك.
ئیسرائیل داواى كردوه كه ئه‌مه‌ریكا چه‌كى پێشكه‌وتویی (هێشویی) پێ ببه‌خشێت كه هه‌مان ئه‌و چه‌كه‌یه له ساڵى 2006 دژى لوبنان به‌كارى هێنا.
جێی ئاماژه بۆكردنه كه جبه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئیسرائیل له ولاَتى ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له زرێپۆش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ل و په‌لى سه‌ربازى تێدایه و به 600 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر برِیارى باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا بۆ یارمه‌تیدانى ئیسرائیل.