كرۆكه‌ر: پێویسته ئه‌مه‌ریكا دانوستانى رِاستهوخۆ له‌گه‌ڵ حیزبولا ئه‌نجام بدات
دیبلۆماتى ئه‌مه‌ریكی رِایان كرۆكه‌ر داواى له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كرد كه رِاستهوخۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حیزبوللاَى لوبنانى ئه‌نجام بده‌ن تا بگه‌نه رِێككهوتن له‌گه‌ڵیاندا.
"رِایان كرۆكه‌ر" باڵیۆزى پێشوى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رِایگهیاند:
ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا دانوستان له‌گه‌ڵ حیزبولاَ ئه‌نجام بدات هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه توندرِهوهكانى تر له عێراق ئه‌نجامى ده‌دات تا ئاشتى و ئارامى بگهرِێتهوه بۆ رِۆژههلاَتى ناوهرِاست چونكه حیزبولاَ یه‌كێكه له حیزبه گه‌وره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه.
هه‌ر له درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا باڵیۆزى پێشوى ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتیشی:
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا رِهتى ده‌كه‌نه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ حیزبولاَ ئه‌نجام بده‌ن و به حیزبێكى تیرۆرست ناوى ده‌به‌ن بهلاَم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا دانوستان له‌گه‌ڵ حیزبولاَ ئه‌نجام بدات.