كلینتۆن: ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سزایه‌كى زۆر توند به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
"هیلارى كلینتۆن" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند:
سزایه‌كى زۆر توند به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران ده‌سه‌پێنرێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه له‌سه‌رجه‌م سزاكانى تر كاریگه‌رتر و توندتره.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دوپاتى كرده‌وه كه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگ بۆ ئه‌و سزایه ده‌ده‌ن و په‌سه‌ندى ده‌كه‌ن، و به‌دورى زانى كه برِیارهكه په‌سه‌ند نه‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
له‌كۆتاییدا كلینتۆن داواى له ئێران كرد كه ده‌ستبه‌رداى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت چونكه كاریگه‌رى خراپی ده‌بێت به‌سه‌ریه‌وه و ده‌بێته ههرِهشهیهكى جدى له‌سه‌رى.