ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سزا به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
برِیاره ئه‌مرِۆ 9-6-2010 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران ببه‌ستێت به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، و ولاَتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌سه‌ر توندى سزاكه ده‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه دژى ولاَتى ئێران.
"كلۆد هیلیر" باڵیۆزى مه‌كسیك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند:
ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش رِێككه‌وتن كه رِۆژى چوار شه‌ممه كۆببنه‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه "سۆزان رِایس" باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایی كرد كه سه‌پاندنى ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كاریگه‌رى رِاسته‌وخۆى به‌سه‌ر ئێران ده‌بێت و كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر ئه‌و ولاَته‌دا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وا چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌كۆى 15 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى 9 ئه‌ندام ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و برِیاره بده‌ن و برِیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت.