توركیا ناوبژیوانى نێوان فه‌تح و حه‌ماس ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ئاماده‌یی ولاَتهكهى نیشاندا بۆ ناوبژیوانى كردنى هه‌ردو پارتى سه‌ره‌كى فه‌ڵه‌ستین بزوتنه‌وه‌ى فه‌تح و حه‌ماس و كۆتایی هێنان به ناكۆكیه‌كانى نێوانیان.
"رِهجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگهیاند: ئێمه ئاماده‌یین كۆتای به ناكۆكیه‌كانى نێوان فهنح و حه‌ماس بهێنین و رِۆڵی ناوبژیوانى له نێوانیاندا بگێرِین.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا هۆشدارى دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس به تیرۆرست ناو ده‌به‌ن و ئه‌و بزوتنه‌وه‌ى به بزوتنه‌وه‌یه‌كى شه‌رعى فهڵهستینیهكانى ناوزه‌ندكرد.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رقه‌راربونى ئاشتى كرده‌وه له ناوچه‌كه و ئاماژه‌یی به گرنگى لێكنزیكبونهوهى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و فه‌تح كرد.