ژاپۆن حكومه‌تى نوێی رِاگه‌یاند

ژاپۆن حكومه‌تى نوێی رِاگه‌یاند
گولاَن- ساڵح محمد

دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ژاپۆن به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خه‌ڵكى دابو جێبه‌جێی بكات بۆیه‌ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌، پاشان حكومه‌تى نوێی ژاپۆن له‌لایه‌ن سه‌رۆكى نوێی ولاَته‌وه‌ "ناوتۆكان" رِاگه‌ێنرا كه‌ له‌ 17 وه‌زاره‌ت پێكهاتوه‌ و 11 وه‌زیریان وه‌زیره‌كانى پێشوى حكومه‌تن و ئه‌وانیتریش وه‌زیری نوێن.

"یۆشیتۆ" وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى ژاپۆن هۆكارى گۆرِینى وه‌زیره‌كانى گه‌رِانده‌وه‌ بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌هێزبونى حكومه‌تى نوێی و به‌باشى هه‌ڵسورِاندنى كاره‌كانیان.

شایانى باسه‌ سه‌رۆكى پێشوى حكومه‌تى ژاپۆن ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ چونكه‌ به‌ڵێنى دابو بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ ولاَته‌كه‌ى بگوازێته‌وه‌ به‌لاَم نه‌یتوانى جێبه‌جێی بكات بۆیه‌ دواى ته‌نها نۆ مانگ له‌ فه‌رمانرِه‌وایی ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌.
Top