ئه‌ڵمانیا و رِوسیا داواده‌كه‌ن ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت

ئه‌ڵمانیا و رِوسیا داواده‌كه‌ن ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت
گولاَن- ساڵح محمد

له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شی نێوان "مدڤیدڤ"ـى سه‌رۆكى رِوسیا و "ئه‌نجێلا مركل"ـى رِاوێژكارى ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاڵپشتى كردنى ئێران كرده‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت و داوایان لێكرد كه‌ ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت تاوه‌كو نه‌بێته‌ هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا.

"دیمتری مدڤیدڤ" سه‌رۆكى رِوسیا رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ حكومه‌تى ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بێت و برِیاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێ بكات تا نه‌بێته‌ هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا كه‌ ئێمه‌ دژایه‌تى ده‌كه‌ین و نامانه‌وێت سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى رِوسیا داواى كرد كه‌ سندوقێكى نێوده‌وڵه‌تى دابنرێت به‌مه‌به‌ستى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى كاره‌ساتى سروشتى و به‌هانا هاتنى زیانلێكه‌وتوانی كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ "ئه‌نجێلا مركل" رِاوێژكارى ئه‌ڵمانیا داواى ده‌ستبه‌رداربونى تارانى كرد له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى دوپات كرده‌وه‌.
Top