دادگاى بالاَى میسر: هه‌ر میسریه‌ك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌ك بكات رِه‌گه‌زنامه‌ى میسری لێده‌سه‌نرێته‌وه‌

دادگاى بالاَى میسر: هه‌ر میسریه‌ك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌ك بكات رِه‌گه‌زنامه‌ى میسری لێده‌سه‌نرێته‌وه‌
گولاَن- ساڵح محمد

سه‌رچاوه‌كان له‌ دادگاى بالاَى ولاَتى میسره‌وه‌ بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ داداگى بالاَ داواده‌كات كه‌ هه‌ر هاولاَتیه‌كى میسری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌ ئیسرائیلیه‌ك بكات ده‌بێت رِه‌گه‌زنامه‌ى میسری لێبسه‌نرێته‌وه‌.

دادگاى بالاَى میسر داواى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرده‌وه‌ كه‌ رِه‌گه‌زنامه‌ له‌و هاولاَتیانه‌ بسه‌نێته‌وه‌ كه‌ هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ كچى ئیسرائیلی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پاراستنى ئه‌منى نیشتیمانى میسره‌ و دور له‌ ئازادى تاكه‌ چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌یه‌.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كان زیاتر له‌ 30 هه‌زار كورِی میسری هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ كچى ئیسرائیلی كردوه‌ و دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى كه‌ندوا رِویان كردوه‌ته‌ ئیسرائیل و له‌وێ ده‌ژین.
Top