ئۆباما ژه‌نه‌رِاڵێكى خانه‌نشین ده‌كاته‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا

ئۆباما ژه‌نه‌رِاڵێكى خانه‌نشین ده‌كاته‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا
گولاَن- ساڵح محمد

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما" سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكاى ده‌ستنیشان كرد كه‌ ژه‌نه‌رِاڵێكى خانه‌نشین كراوى ئه‌مه‌ریكایه‌.

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا "جیمس كلابه‌ر"ـى ته‌مه‌ن 69 ساڵ ده‌كاته‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا كه‌ ناوبراو ژه‌نه‌رِاڵێكى خانه‌نشینكراوه‌ و پێشتر بریكارى هه‌واڵًگرى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ركا بوو.

جیمس كلابه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌وه‌ و په‌سه‌ندكرا و باراك ئۆبامای سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گه‌شبینى خۆى به‌ سه‌رۆكى نوێی ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربرِى كه‌ بتوانێت به‌سه‌ركه‌وتویی كاره‌كانى جێیه‌جێ بكات.

جیمس كلابه‌ر له‌جێى سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا"دینیس بلێر" دانرا دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و رِه‌خنانه‌ى لێی گیرا كه‌ بوه‌ هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى چونكه‌ نه‌یتوانى له‌مانگى ئایارى رِابردو ئه‌و هه‌وڵه‌ ئاشكرا بكات كه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌ى فرِۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكی درا.
Top