"تاڵیبان فه‌رمانرِه‌وایی سێ له‌سه‌ر چوارى ئه‌فغانستان ده‌كات"

دواى رِه‌وانه‌كردنى هێزى زیاترى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ ولاَتى ئه‌فغانستان و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌فغانستان له‌ژێرده‌ستی چه‌كدارانى تاڵیبان به‌لاَم تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانى ئه‌و ولاَته‌ زۆرینه‌ى كاته‌كان له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى تاڵیبانه‌ و ته‌نانه‌ت كابولی پایته‌ختى ئه‌فغانستان به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى تاڵیبان به‌شه‌ودا ئه‌وان فه‌رمانرِه‌وایی ده‌كه‌ن و به‌رِۆژ حكومه‌تى ئه‌فغانستان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بزوتنه‌ى تاڵیبانى ئه‌فغانستان ئاشكرایی كرد كه‌ تائێستا زۆرینه‌ى ولاَتى ئه‌فغانستان له‌ژێر كۆنترِۆڵی چه‌كداراى تاڵیبانه‌ و به‌تایبه‌ت به‌ شه‌ودا كه‌ هه‌ردو شارى كابول و قه‌نده‌هار له‌ژێر كۆنترِۆڵی حكومه‌تى ئه‌فغانستان نامێنێت و تاڵیبان فه‌رمانرِه‌وایی ده‌كات.

جێى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ زیادكردنى هێزه‌كانى ئه‌فغانستان و رِه‌وانه‌كردنى هێزى زیاتر ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان ئاماژه‌ به‌ خراپی رِه‌وشى ئه‌منى ئه‌و ولاَته‌ ده‌كه‌ن كه‌ تائێستا نه‌توانراوه‌ به‌ته‌واوى كۆنترِۆڵى ئه‌فغانستان بكرێت.
Top