یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ستراتیژێكى هاوبه‌ش ئیمزا ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئیستراتیژیه‌كى نوێی هاوبه‌ش ئیمزا ده‌كه‌ن.
"ئه‌لفریدۆ پیریس" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا رِایگه‌یاند:
یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ستراتیژێكى نوێیان په‌سه‌ندكرد به‌مه‌به‌ستى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌مو جۆره توندوتیژیه‌ك كه رِوبه‌رِوى هه‌ردولا ده‌بێته‌وه تا بتوانیین به‌هه‌ماهه‌نگى دژى بوه‌ستینه‌وه.
گوتیشى: له‌م ستراتیژیه نوێیه‌دا چه‌ندین برِگه و ماده‌ى تێدایه كه رِێگرى له توندوتیژى ده‌كات و پشتگیرى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه دژى توندوتیژی و تیرۆرن، و پابه‌ندبونى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به مافه‌كانى مۆرڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دوپات ده‌كاته‌وه له كاتى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان.
هه‌روه‌ها هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر مه‌ترسی تیرۆر كرده‌وه له جیهانى ئێستادا و داوایان كرد كه به‌هه‌مولایه‌ك رِوبه‌رِوى ببینه‌وه و دژى بوه‌ستین.
جێی ئاماژه بۆكرده كه ولاَتى ئیسپانیا ئێستا سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات.