موته‌كی: ئه‌گه‌ر سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنرێت ئاماده‌نین یۆرانیۆم بنێرینه ده‌ره‌وه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوا له ولاَتانى رِۆژئاوا ده‌كات كه رِێگه چاره‌ى ئاشتى بگرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و له‌هه‌وڵى سه‌پاندنى سزاى زیاتر نه‌بن به‌سه‌ر ئێران.
"مه‌نوچه‌هر موته‌كی" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِایگه‌یاند: ئێران به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ولاَتى به‌رازیل و توركیا له‌هه‌وڵدایه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ى 20%ـى یۆرانیۆم و پیتاندنى له ولاَتى توركیا وه‌ك رِێگه چاره‌یه‌ك بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت ئه‌وه ئێران ئاماده نییه یۆرانیۆمى بنێرێته ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى خاكى خۆى بیپێتێنێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتیشى: پێویسته رِێگه‌ى تر بگیرێته به‌ر له‌كاتێكدا ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم له ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
له‌لای خۆشیانه‌وه ولاَتانى رِۆژئاوا متمانه‌یان به ئێران نیه كه بیه‌وێت سه‌رجه‌م یۆرارانیۆمه نه‌پیتێنراوه‌كانى بنێرێته ده‌ره‌وه بۆیه له‌هه‌وڵى سه‌پاندنى سزاى زیاترن به‌سه‌ر ئێران‌دا.