ئیسرائیل بوه هۆى دواكه‌وتنى سزادانى ئێران
برِیار بو له چه‌ند رِۆژى داهاتودا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سزاى نوێ به‌سه‌ر ولاَتى ئێران بسه‌پێنێت به‌هۆى به‌ره‌وپێشبردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و گوێ نه‌دان به برٍِیاره‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و په‌ره‌پێدانى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌لاَم به‌هۆى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتى ئازادى و ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره بوه هۆى دواكه‌وتنى سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌رئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌رقاڵبونى رِاى گشتى و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به لێكۆڵینه‌وه له‌و رِوداوه.
له دواین رِاپۆرتى خۆیدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئێران ده‌كات له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و په‌ره‌پێدان به پیتاندنى یۆرانیۆم بۆیه برِیار بو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت سازبكات به‌مه‌به‌ستى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران تا ببێته هۆى ده‌ستهه‌ڵگرتنى ئه‌و ولاَته له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌لاَم به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتى ئازادى و كوشتن و به‌دیل گرتنى سه‌رنشینه‌كانى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران بۆ كاتێكى نادیار دواكه‌وت.