بان كی مۆن داواى هه‌ڵگرتنى به‌په‌له‌ى ئابڵۆقه‌ى سه‌ر غه‌زه ده‌كات
سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا له ئیسرائیل ده‌كات ئابڵۆقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه به‌زوترین كات هه‌ڵبگرێت و كۆتایی به‌و ئابڵۆقه نایاساییه بهێنێت.
"بان كی مۆن" سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له ئیسرائیل كرد كه به‌زوترین كات رِونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر هێرش كردنه سه‌ر كه‌شتى ئازادى بدات و كۆتایی به‌و ئابڵوقه بهێنێت كه ماوه‌یه‌كه به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستین سه‌پاندویه‌تى.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به بێ بنه‌مان و كارێكى نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها بان كى مۆن داواى كرد كه كارى له‌و جۆره دوباره نه‌بێته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا ئاشكرایی كرد كه چاوه‌رِوانى لێكۆڵینه‌وه‌كانین له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كه‌شتى ئازادى كه یارمه‌تى و كۆمه‌كى ده‌گه‌یاند بۆ كه‌رتى غه‌زه ئیسرائیل هێرشى كرده سه‌ر و ژماره‌یه‌كى زۆرى لێ كوشتن و بیرندارى كرد و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كى جیهانى و نارِه‌زاییه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه.