به‌تۆمه‌تى كوده‌تا دژى حكومه‌تى توركیا.. وه‌زیرى دادی پێشوى حكومه‌تى توركیا ده‌ستگیر كرا

به‌تۆمه‌تى كوده‌تا دژى حكومه‌تى توركیا.. وه‌زیرى دادی پێشوى حكومه‌تى توركیا ده‌ستگیر كرا
گوڵان- ساڵح محه‌مه‌د

به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا دژى حكومه‌تى ئێستاى توركیا و رِوخاندنى حكومه‌ت وه‌زیرى دادى پێشوترى توركیا ده‌ستگیر كرا.

دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى ساغ بویه‌وه‌ و سه‌لمێندرا كه‌ ده‌ستى هه‌یه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا دژى حكومه‌ته‌كه‌ى "رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" وه‌زیرى دادى پێشوترى حكومه‌تى توركیا "سه‌یفی ئه‌وقتای"و 22 كه‌سى تر ده‌ستگیر كران و رِه‌وانه‌ى دادگا كران.

سه‌رچاوه‌ فه‌رمیه‌كان له‌سه‌ر زارى پۆلیسى توركیا ئاشكرایان كرد كه‌ وه‌زیرى دادى پێشوترى توركیا گروپێكى پێكهێنابو به‌مه‌به‌ستى كوده‌تا دژى حكومه‌تى توركیا و رِوخاندنى ئه‌و حكومه‌ته‌ بۆیه‌ پۆلیس سه‌رجه‌م گروپه‌كه‌ى ده‌ستگیر كرد و رِاپێچى دادگاى كردن.

شایانى باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆیه‌كى زۆر له‌ ئارادایه‌ به‌مه‌به‌ستى هه‌وڵدان بۆ كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى له‌ توركیا و گۆرِینى حكومه‌تى ئێستاى توركیا كه‌ رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
Top