حكومه‌تى ئه‌فغانستان دانوستان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تاڵیبان ئه‌نجام ده‌دات
له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى نوێ‌دا و به‌مه‌به‌ستى باشكردنى بارودۆخى ولاَت سه‌رۆكى ئه‌فغانستان داوا له چه‌كدارانى تاڵیبان ده‌كات چه‌ك دابنێن و بێنه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و ده‌ست به دانوستان بكه‌ن.
ئه‌مرِۆ 2-6-2010 له میانه‌ى كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌ی ئاشتى له ولاَتى ئه‌فغانستان كه تایبه‌ت بو به گه‌رِانه‌وه ئاشتى بۆ ولاَتى ئه‌فغانستان و و ده‌ستبه‌رداربونى چه‌كدارانى تاڵیبان له توندوتیژى، "حامید كارزاى" سه‌رۆكى ئه‌فغانستان داواى دانوستانى له چه‌كدارانى تاڵیبان كرد و داواى لێ‌كردن كه ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببن و ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆ واز له كارى توندوتیژى بهێنن.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆنگره چه‌كدارانى تاڵیبان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و بینایه‌ى كه كۆنگره‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام درا و چه‌ند موشه‌كێكیان ئاراسته‌ى شوێنى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌كه كرد.
شایانى باسه بارودۆخى ئه‌فغانستان خراپ بوه و رِێژه‌ى توندوتیژى به‌رِێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردوه ئه‌مه‌ش هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى ناچاركردوه كه هێزى زیاتر رِه‌وانه‌ى ئه‌و ولاَته بكات.