بە ئامانجی بەرپاكردنی گیانی مرۆڤدۆستی شای سعودیە سەنتەرێك بۆ لەخۆگرتنی ئایینەكان دادەمەزرێنێ

بە ئامانجی بەرپاكردنی گیانی مرۆڤدۆستی شای سعودیە سەنتەرێك بۆ لەخۆگرتنی ئایینەكان دادەمەزرێنێ
ع . أ

سەرلەنوێ شا عەبدولڵای شای سعودیە دووپاتیكردەوە هەموو هەوڵێكی دەخاتە كار لە پێناو دامەزراندنی سەنتەرێكێ جیهانی بۆ گفتوگۆی نێوان ئایینەكان بەشێوەیەك نوێنەرانی هەر سێ ئایینێ ئیسلام و مەسیحی و یەهودی لەخۆبگرێ.

شا عەبدولڵا جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە سعودیە بەردەوام دەبێت لە بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری تەساموح و گفتوگۆو لەیەكگەیشتن بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵێكی زۆری داوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بەپرسی بەستنەوەی ئایینەكان و شارستانییەتەكانەوە هەیە ، كە بەهەمان شێوەش لەبەرامبەردا باجیشی داوە ،هەموو ئەو هەوڵانەش لە پێناوی خزمەتكردنی پەیامی مرۆڤ دۆستی و لكاندنی گیانی تاكەكانی بەیەكتری و راگرتنی سەنگی بەها مرۆییەكان ئەمەش لەبری بەیەكدادانیان.

شای سعودیە رایگەیاند سەنتەرەكە لەرووی كاركردنەوە لە نوێنەرانی هەرسێ ئایینی ئیسلام و مەسیحی و یەهودی پێكدێت و سەربەخۆش كارەكانی ئەنجام دەدا لە دەرەوەی بەرژەوەندی و ململانێ سیاسییەكان.

رۆژی هەینی رابردوو لە پایتەختی وڵاتی بەرازیل مونتەدایەكی هاوبەشی نێوان هەرسێ ئایینەكە بەناونیشانی "بەردەوامی رۆشنبیری بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی " دەستی بەكارەكالنی خۆی كردوو تێیدا وەزیری دەرەوەی سعودییە میر سعود فەیسەڵ بە نوێنەرایەتی شا عەبدوڵا بەشداری كردوو لەو میانەیەشدا وتارێكی پێشكەس كرد.
بەگشتی ئامانجی دامەزراندنی ئەو جۆرە سەنتەرو نێوەندانە هەوڵێكە بۆ رێگەگرتن لەتوندو تیژییەكان كە بەناوی جۆراوجۆر لەناویشیاندا بەناوی ئایین و تۆڵەی ئایینی لەلایەن هەندێك لە پەیڕەوانی ئایینەكان ئەنجام دەدرێن.

گفتوگۆی ئایینەكان و شارستانییەتەكان ماوەیەكە كارو توێژینەوەو دیراسەی زۆری بۆ دەكرێت هەوڵدەدرێ لەو رێگەیەوە چەمكی "ململانێی شارستانییەتەكان "یاخود " بەریەككەوتن و بەیەكدادانی شارستانییەتەكان " راست بكرێته‌وه‌ كە پێشتر ساموێڵ هانتیگتۆن كتێبێكی بەو ناونیشانە بڵاوكردەوەو دواتریش دوای بڵاوبوونەوەی بەشێكی كتێبەكە رەتكرایەوە بەتایبەت كە ناونیشانەكەی" پێدادانی شارستانییەتەكان " هەزمكردنی قورس بوو.
Top