ئەمساڵ فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک سازناکرێت

ئەمساڵ فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک سازناکرێت
بڕیاربوو رۆژی 9-9-2016 چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک سازبکرێت، بەڵام رۆژی 24-7-2016 سەرۆکی فێستیڤاڵ رایگەیاند، کە ئەمساڵ فێستیڤاڵ ئەنجام نادرێت.

ئەیوب رەمەزان، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک ئاشکرای کرد، کە بەهۆی قەیرانی ئابووری ونەبوونی پاڵپشتی ئەمساڵ فێستیڤاڵ سازناکەن، ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی سێ مانگە فیلم کۆدەکەنەوەو ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە کردبوو.

ساڵی پار بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خولی سێیەمینی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک بەڕێوەچوو، کە تێیدا دەیان فیلمی کوردی وبیانی نمایشکران، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵات بەسەر فیلمە سەرکەوتووەکان دابەشکران.
Top