وانەی ھونەری گرنگی زیاتری پێدەدرێت لە ناوەندەکانی خوێندن

وانەی ھونەری گرنگی زیاتری پێدەدرێت لە ناوەندەکانی خوێندن
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رەوشی پەروەردەیی بە تایبەت لە وانەی ھونەری لە ناوەندەکانی خوێندن و بەدوا داچوون کارەکانی وانەکە و زیاتر پێشخستنی وانەکە وەکو سەرجەم وانەکانی تر ، لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر لەگەڵ بەرێوەبەری چاڵاکی قوتابخانەکانی ھەریەک لە پەروەردە گشتییەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان(ھەولێر،سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان، کەرکوک، دھۆک) کۆبووەوە بە ئامانجی گوێگترن بۆ گرفت و داوکاری و پێشنیاریەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن وانەکە لە وانەکانی خوێندن زیاتر بەھێز بکەن، بەرێوەبەری گشتی لە سەرەتای قسەکانی تیشکی خستە سەر وانەی ھونەر و کارەکانی چاڵاکی قوتابخانەکان لە پەروەردە گشتیەکانی سەر ئاستی ھەرێم و گوتیشی" ئێمە ھەوڵ دەدەین بە ھەماھەنگی ئێوە کەوا داتایەکی مامۆستایانی ھونەرمان لەبەر دەست بێت و دیاری کردنی قوتابیە بەھرەمەندەکان و دروست کردنی پرۆفایل بۆ ئەم قوتابیانە و خستە رووی گرفتەکانی مامۆستایانی وەرزش بۆ ئەوەی بەرزیان بکەینەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و دیاری کردنی کارەکانی سەرپەرشتیاری ھونەری و کردنەوەی خولی ھونەری بۆ مامۆستایان لە ناو قوتابخانەکان و بە ھەماھەنگی کۆلێژی ھونەرە جوانەکان باشتر کردنی وانەکە لە قوتابخانەکان و چەندین پرسی تری گرنگی لە بارەی ھونەر خستیە بەرباس، دواتریش بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی و ھونەر گوێ بۆ سەرەنج و گرفتەکانی بەرێوەبەری چاڵاکی قوتابخانەکان گرت بۆ ئەوەی میکانزمێکی گونجاویان بۆ بدۆزیتەوە، بەرێوەبەری چاڵاکیەکانیش چەندین گرفتیان خستە روو وەکو نەبوونی دەرمالە بۆ مامۆستایانی ھونەر لە سەردانی کردنیان بۆ قوتابخانەکە و نەبوونی مامۆستای وانەی ھونەر لە ژمارەیەک لەپەروەردەی قەزاکان ، گەڕانەوەی بنکەی کارە دەستیەکان بۆ سەر بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی قوتابخانەکان و ڕاگرتنی سەرجەم چاڵاکیە ھونەرەییەکان لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی قوتابخانەکان ، رێژەیەک لە پارەی داھاتی فرۆشگا دبین بکرێت بۆ بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی قوتابخانەکان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان ، گۆرینەوەی کەلتوری شارەکان لە چاڵاکیەکان و چەندین گرفت و پێشنیار خرایە بەرباس بۆ ئەوەی بەرێوەبەری گشتی لە داھاتوو کاری لەسەر بکات و خزمەتی زیاتری ھونەری پێبکات ، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر گوتیی" لەرێگەی وەزارەتی پەروەردە ھەوڵدەدەین سەرجەم گرفتەکانتان بخەینە بەرباس بۆ ئەوەی رەوشی ھونەری زیاتر بەرز بکەینەوە.

Top