ئەکادیمیای ئۆسکار ٣٠٥ فیلمی بۆ کێبڕکێی ئەمساڵ هەڵبژارد

ئەکادیمیای ئۆسکار ٣٠٥ فیلمی بۆ کێبڕکێی ئەمساڵ هەڵبژارد
ئاکادیمیای زانست و هونەری سینەما (ئۆسکار) هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی رێژەی فیلمە بەشداربووەکانی کێبڕکێی ئۆسکار جەختی لەسەر پێوەرەکانی بەشداریی کردن لەو کێبڕکێیەدا کردووە.

بە پێی راگەیاندراوی ئەکادیمیای ئۆسکار ئەو فیلمانەی خوازیاری بەشداریی لە کێبرکێی ئۆسکارن پێویستە بەرهەمەکان هەتا شەوی ٣١ی مانگی دیسەمبەر لە سینەمای تیجاری شاری لۆس‌ئەنجلێس بخرێنە سەر پەردەو لانی کەم بۆ ماوەی حەفتەیەک نمایش بکرێن.

ماوەی فیلمەکان نابێت لە ٤٠ خولەک کەمتر بێت. فیلمەکان دەبێ لە فۆرمەتی ٣٥ یان ٧٠ میلیمەتری یان لە فۆرمەتی دیجیتالیدا نمایش بکرێن.

ئەو فیلمانەی لە دەرەوەی هۆڵی سینەماکان نمایش یان بڵاو دەکردێنەوە ئیزنی بەشداریی کردن لە کێبرکێی ئۆسکایان پێ نادرێت.

پێرستی کاندیدەکانی کێبرکێی ئۆسکار رۆژی ١٤ی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن ئەکادیمیای زانست و هونەری سینەمایی رادەگەیەندرێن.

هەشتاو هەشتەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار ٢٨ی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ لە تیاتری دالبی بەڕێوە دەچێت.
Top