خەڵاتی هونەری و ئەدەبیی چوارچرا بەخشرا

خەڵاتی هونەری و ئەدەبیی چوارچرا بەخشرا
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی نووسەر و هونەرمەند و هۆگرانی کلتووری کوردی، خەڵاتی هونەری و ئەدەبیی چوارچرا بەخشرا.

ئەم چالاکییە دوێنێ شەممە لە هۆڵی گۆران لە هوتێل چوارچرا، بەخشرایە توێژەر و نووسەر حەمەکەریم هەورامی.

لەم ەێوڕەسمەدا د.مەولوود ئیبراهیم، موحسین ئاوارە و ئیسماعیل بەرزنجی وتەی خۆیان لە سەر کار و کەسایەتیی هەورامی پێشکەش کرد.

پاشان حەمەکەریم هەورامی باسی ئەزموونی نووسینی خۆی و ناوەڕۆکی کتێبەکانی بۆ ئامادەبووان کرد، دواجار خەسرەوی مەلا عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای چوارچرا، بە ناوی لیژنەی سەرپەرشتیاری خەڵاتی چوارچرا، خەڵاتەکەی پێشکەش بەو نووسەرە کرد.

هەورامی ٦٠ ساڵە خامەی لە گەڕدایە و بە هزر و هەستی نیشتمانپەروەرانە و مرۆڤدۆستانە خزمەتی وشە و پەیڤ و کلتووری کوردی دەکات.

ئەم خەڵاتە ساڵانە دوو جار و لە کۆتایی پایز و بەهار و لە رێوڕەسمێکی شکۆدار دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی هونەری و ئەدەبیی کورد کە تەمەن و توانای خۆی بۆ داهێنان و هونەر و ئەدەبیاتی کوردی تەرخانکردووە.
Top