لە هەولێر. ئەكادیمیای ئێڵ جی دامەزرا

لە هەولێر. ئەكادیمیای ئێڵ جی دامەزرا
لە هەنگاوێكی نوێدا كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس لە هەرێمی كوردستان ئەكادیمیای ئێڵ جی بۆ ئەلكترۆنیات دامەزراند.
لە یەكێك لە بارەگاكانی خۆی لە شاری هەولێر، كۆمپانیای ناوبراو دامەزراندنی ئەم ئەكادیمیایەی راگەیاند بە مەبەستی پێگەیاندنی كۆمەڵێك كەس بە شێوەیەكی ئەكادیمی بتوانن ئامێرەكانی ئەو براندە بە تایبەتی سپلیت چاك بكەنەوە.
لە 21 ی مانگی رابردوو ئەم خولە دەستی پێكرد و زیاتر لە 20 راوێژكار و مامۆستا و خاوەن پرۆژە بەشدارییان تێدا كردووە و بە شێوەی تیۆری و پراكتیكی وانەكانیان لە لایەن كۆمەڵێك پسپۆڕ پێشكەش دەكرێت و رۆژانە 4 كاتژمێر وانەكان بەردەوامییان هەیە و تا كۆتایی مانگی تشرینی دووەم دریژە دەكێشێ.
حوسام ئیبینی بەڕێوەبەری تەكنیكیی ئێلً جی ئەلكترۆنیكس رای گەیاند: كۆمپانیای ئێمە پێشەنگە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكاریكردنی هاووڵاتیان بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەو پێیەی كە بتوانێت زۆرترین رەزامەندی لە ناو كۆمەڵگەدا بەدەست بهێنێت.
جێی باسە ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس كۆمپانیایەكی كۆریای باشوورە بارەگای سەرەكی لە شاری هەولێرە و چەندین بریكاری سەرەكیی لە سەرجەم شارەكانی كوردستان و عێراقدا هەیە.
Top