"خۆڵەمێشی" لە پلە یەكدایە

رۆمانی "خۆڵەمێشی" وەك پڕداهاتترین رۆمان لە لیستی "نیۆیۆرك تایمز"دا دەستنیشانكرا.

ئەم رۆمانە لەرێگەی فرۆشی كۆپی كاغەزی و ئەلیكترۆنی توانی زۆرترین داهات بەدەست بێنێت و لە پلە یەكی لیستەكەدا بێت.

ئەم رۆمانە لە نووسینی ئای. ئێڵ. جێمسە و یەكێك لە رۆماننووسە ناسراوەكانی ئەمەریكا.

هەر لەم لیستەدا رۆمانی "كچی شەمەندەفەر" لە پلەی دووەمدا و رۆمانی "راستی بڵێ یان بمرە" لە پلەی سێیەمدا هاتن.
Top