پاڵەوانی "ستار وۆرز" لە فیلمێكی نوێدا دەردەكەوێت

پاڵەوانی
ستۆدیۆی "دیزنی" كار بۆ فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات و ناوی دەرهێنەر و نووسەر و ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەی ئاشكرا كردووە.

ماڵپەڕی فەرمیی ستار وۆرز رایگەیاند، ئەم فیلمە سینەماییە لەبارەی كەسایەتیی هان سۆلۆیە كە كەسایەتیی سەرەكی فیلمی "ستار وۆرز"ـە و ئەكتەری سینەمایی هاریسۆن فۆرد رۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت.

هەردوو دەرهێنەری سینەمایی كریستۆفەر میللەر و فیل لۆرد كاری دەرهێنان بۆ ئەو فیلمە دەكەن، دیارترین فیلمی هاوبەشیشیان "لیجۆ"یە.

رۆژنامەی هۆلیوود ریپۆرتەر بڵاویكردۆتەوە، بەم نزیكانە كاری وێنەگرتنی فیلمەكە دەست پێدەكات و لە ئایار/ مایۆ 2018 بڵاودەكرێتەوە.
Top