رۆكی به‌پیری ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

رۆكی به‌پیری ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
كه‌سایه‌تی رۆكی كه‌ ئەکتەری ناوداری هۆلیوود سلڤستەر ستالۆنی، له‌ زنجیره‌ فیلمێكدا ئه‌م رۆڵه‌ی گێڕاوه‌، به‌م نزیكانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

فیلمه‌كه‌ به‌ناوی "Creed" ـه‌ و ده‌بێته‌ شه‌شه‌مین به‌شی زنجیره‌ فیلمی رۆكی، تێیدا ستالۆنی به‌پیری ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌كانی پێشوو.

لەم بەشەدا رۆكی یاریزانی بۆكسێن نییه‌، به‌ڵكو خانه‌نشین بووه‌ و ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یاریزانێكی لاو كه‌ پێشتر له‌ یاری بۆكسێندا رووبه‌ڕووی باوكی بۆته‌وه‌.

كاری ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه‌ له‌لایه‌ن ریان كۆلجه‌ر كراوه‌ و جگه‌ له‌ ستالۆنی، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كته‌ری سینه‌مایی مایکل بی جۆردن و تیسا تۆمسۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ی ترێله‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌م نزیكانه‌ ته‌واوی فیلمه‌كه‌ له‌ هۆڵه‌ سینه‌ماییه‌كانی جیهاندا نمایش ده‌كرێت.
Top