بن ئەفلیک و جنێڤەر گارنەر لێک جیادەبنەوە

بن ئەفلیک و جنێڤەر گارنەر لێک جیادەبنەوە
دوای ١٠ ساڵ ھاوسەرگیری ئەکتەری ئەمریکی بن ئەفلیک و خێزانەکەی جێنێفەر گارنەر بڕیاری لێکجیابوونەوەیاندا .



ھەردووکیان کە خاوەنی سێ منداڵن، بەناوەکانی ڤایولێت تەمەن ٩ ساڵ، و سیراڤینا ٦ ساڵ، و ساموێڵ ٣ ساڵ. لە ڕوونکردنەوەیکدا ئاشکرایانکرد: کە دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ ئەم بڕیارە سەختەمان داوە.

زیاتر گوتیان: خۆشەویستی و ھاورێتیمان بۆ یەکتری بەردەوام دەبێت، ھەروەھا پێکەوە پابەندیش دەبین بەپەروەردەکردنی منداڵەکانمان.

بن ئەفلیک تەمەن ٤٢ ساڵ و جێنێفەر گارنەر تەمەن ٤٣ ساڵ، لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی "دێردفیل" بەیەکگەیشتوون و دوای دوو ساڵ ھاوسەرگیریان کردووە.
Top