ئەکتەری ئەمەریکی پاتریک ماکینی کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری ئەمەریکی پاتریک ماکینی کۆچی دوایی کرد
ئەکتەری بەریتانی و پاڵەوانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی " The Avengers"، پاتریک ماکنی، لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تۆڕی هەواڵی "بی بی سی" بڵاویکردۆتەوە، ماکنی، لە زۆرێک لە شانۆگەرییەکاندا رۆڵی گێڕاوە، یەکەم دەرکەوتنیشی لەسەر تەختی شانۆ لە تەمەنی 11 ساڵیدا بوو.

ماکنی، جگە لە رۆڵگێڕان لە بەرهەمە شانۆیی و تەلەڤزیۆنییەکاندا، لە چەند فیلمێکی سینەماییدا رۆڵی لاوەکی گێڕاوە، لەوانە لە فیلمی "هاملێت" کە لە ساڵی 1948 بەرهەمهاتووە.
ئەو ئەکتەرە بەریتانییە لە رێگەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی " The Avengers" ناوبانگی دەرکرد کە لە ساڵانی 1961 و 1969 بەرهەمهاتووە.
ماکنی، لە ساڵی 1985 لە یەکێک لە زنجیرە فیلمەکانی "جێمس بۆند"ـدا رۆڵی گێراوە.
-
Top