بۆ یەکەمجار کوردێک پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سەڵاحەدین وەردەگرێت

بۆ یەکەمجار کوردێک پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سەڵاحەدین وەردەگرێت
بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای باکوور، کوردێک کراوە بە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین، راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای دوزخورماتووش رایدەگەیەنێت، یەکەمجارە کورد پۆستێکی لەوشێوەیە لەو پارێزگایەدا وەربگرێت.

بەپێی نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای باکوور، وەزارەتی کارەبای عێراق بڕیاریداوە بەلابردنی ئەندازیاری پێشکەوتوو (سبھان جادر خەلەف) لەپۆستی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سەڵاحەددین و دانانی سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتوو (حوسێن عەبدولقادر محەمەد ئەمین) لەشوێنەکەیدا.

هەروەها قایمقامیەتی قەزای دوزخورماتوو لەراگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوەدەدات، کە “بۆیەکەمجارە کوردێکی دانیشتووی قەزای دوزخورماتوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سەڵاحەددین وەربگرێت وەکو ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن”.

















(باسنیوز)
Top